بەخێربێت بۆ کۆمەلگاى نۆڤاى ناحکومى

نۆڤا قوتابخانەیەکی ناحکومییە لە کوردستان.مۆڵەتی ڕەسمی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانەوە پێدراوە لەساڵی ٢٠٢٠_٢٠٢١

سیستەمی خوێندن لە نۆڤا بریتییە لە مەنهەجی وەزارەتی پەروەردە بە زمانی ئینگلیزی.

هەروەها ئێمە بۆ فێرکردنی زمانی ئینگلیزی پەیڕەوی مەنهەجی ئۆکسفۆرد دەکەین لەگەڵ دەستەیەک لە مامۆستایانی کارامە و خاوەن ئەزموون لەبواری پەروەردە و فێرکردن و بەکارهێنانی تەکنیک و ڕێگای نێودەوڵەتی.

کۆمەڵگاکەمان ئەم خزمەتگوزارییانە لەخۆدەگرێت:

تاقیگەی زانستی، ژووری کۆمپیوتەر، ژووری میوزیک، گۆڕەپانی یاریکردن، ژووری پەرستار بۆ چارەسەرکردن و  بارودۆخی لەناکاو کە پێداویستییە گرینگەکانی چارەسەرکردن لەخۆدەگرێت،ژووری توێژەری کۆمەڵایەتی بۆ پاڵپشتی دەروونی قوتابی و چارەسەرکردنی گرفتەکانی ناوەوە و دەرەوەی قوتابخانە و پێدانی ڕێنمایی پەروەردەیی لەلایەن ڕێنماییکارەوە.

لەگەڶ بوونی چەندین چاڵاکی دیکە:

چالاکی و گەشتە زانستییەکان بە پشت بەستن بە مەنهەج و پڕۆگرامی قوتابخانە ئەنجامدەدرێن.

لەگەڵ گوتنەوەی وانەی زیادە بەپێی پێویستی قوتابیی و دوای ئاگادارکردنەوەی بەخێوکاران

ئامانجی ئێمە بریتییە لە بەخشینی پەروەردەیەکی درووست لە قۆناغی باخچەوە تاوەکو ئامادەیی.

ساڵی یەکەمی کردنەوەی قوتابخانەکەمان تەنیا بۆ قۆناغی باخچەی ساوایان و قۆناغی بنەڕەتی پۆلی یەکەم تا پۆلی شەشەم دەبێت