بۆ ئێمه‌ت هه‌ڵبژارد؟

نۆڤا قوتابخانەیەکی ناحکومییە لە کوردستان.مۆڵەتی ڕەسمی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانەوە پێدراوە لەساڵی ٢٠٢٠_٢٠٢١
سیستەمی خوێندن لە نۆڤا بریتییە لە مەنهەجی وەزارەتی پەروەردە بە زمانی ئینگلیزی.
هەروەها ئێمە بۆ فێرکردنی زمانی ئینگلیزی پەیڕەوی مەنهەجی ئۆکسفۆرد دەکەین لەگەڵ دەستەیەک لە مامۆستایانی کارامە و خاوەن ئەزموون لەبواری پەروەردە و فێرکردن و بەکارهێنانی تەکنیک و ڕێگای نێودەوڵەتی.
ئامانجی ئێمە
ئامانجی ئێمە بریتییە لە بەخشینی پەروەردەیەکی درووست لە قۆناغی باخچەوە تاوەکو ئامادەیی.
ساڵی یەکەمی کردنەوەی قوتابخانەکەمان تەنیا بۆ قۆناغی باخچەی ساوایان و قۆناغی بنەڕەتی پۆلی یەکەم تا پۆلی شەشەم دەبێت
بەخێرهاتنی قوتابییانی قۆناغی یەکەم و دووەمی باخچەی
ساوایان دەکەین کە تەمەنیان لەنێوان ٤ ساڵ و ٥ ساڵدایە.
ڕۆژانی خوێندن بەگشتی لە کاتژمێر ٨ بۆ ٢:٣٠ ی دوانیوەڕۆ دەبێت جگە لەڕۆژانی هەینی وشەممە.
خزمەتگوزاری
کۆمەڵگاکەمان ئەم خزمەتگوزارییانە لەخۆدەگرێت:
تاقیگەی زانستی، ژووری کۆمپیوتەر، ژووری میوزیک، گۆڕەپانی یاریکردن، ژووری پەرستار بۆ چارەسەرکردن و  بارودۆخی لەناکاو کە پێداویستییە گرینگەکانی چارەسەرکردن لەخۆدەگرێت،ژووری توێژەری کۆمەڵایەتی بۆ پاڵپشتی دەروونی قوتابی و چارەسەرکردنی گرفتەکانی ناوەوە و دەرەوەی قوتابخانە و پێدانی ڕێنمایی پەروەردەیی لەلایەن ڕێنماییکارەوە.
لەگەڶ بوونی چەندین چاڵاکی دیکە:
چالاکی و گەشتە زانستییەکان بە پشت بەستن بە مەنهەج و پڕۆگرامی قوتابخانە ئەنجامدەدرێن.
لەگەڵ گوتنەوەی وانەی زیادە بەپێی پێویستی قوتابیی و دوای ئاگادارکردنەوەی بەخێوکاران