به‌خشینی بڕوانامه‌ی رێزلێنان به‌ قوتابیان

ئەمڕۆ قوتابیانی نۆڤا کۆبوونەوە و ڕێزی خۆیان نیشاندا بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان کە سومبوولی نەتەوایەتی و شانازی گەلی کوردستانە. لە میانەی کۆبوونەوەکەدا قوتابیانمان بڕوانامەیان پێبەخشرا بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە بەدەستیان ھێنابوو. پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خۆیان و خانەوادەکانیان دەکەین و پێشبینی ئاستی بەرزتریشیان لێدەکەین.