كۆبونه‌وه‌ی دایكان و باوكان له‌ كۆمه‌ڵگای په‌روه‌رده‌یی نۆڤای ناحكومی

دەستکەوتێکی دیکە تاوەکو شانازی پێوە بکەین!
کۆمەڵگای نۆڤای ناحوکمی ھەڵسا بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دایکان و باوکان.ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە ورووژاندنی ھەموو ئەو خاڵانەی کە پەیوەندیان بە ھەموو لایەنە ئەکادیمی و دەستکەوت و چالاکیەکانی قوتابیانەوە ھەبوو.ئێمە وەکو کۆمەڵگای نۆڤا سەرسام بووین بە خەمخۆری و دڵسۆزی دایکان و باوکان بۆ نەوەکانی داھاتوو و ئامادەبوونیان. کۆمەڵگاکەمان گەورەتر و دەوڵەمەندتر بوو بە ھاتنتان و دەستخۆشیەکانتان.دڵنیان کە کۆبوونەوەکە بووە ھۆی دروستکردنی پەیوەندیێکی پتەوی نێوان دایك و باوکان و مامۆستایان و کاریگەری ئەرێنش بۆ سەر قوتابیاکانمان و زیاتر بەرەو پێشوەچوونی ئاستی زانستی و کەرتی پەردوەردە.