سه‌ردانی كردنی وەفدێکى پەروەردەىى

بەمەبەستى ئاشنابوون بەرەوشى خوێندن و پەروەردە لە کۆمەڵگاکەمان،ئەمرۆ وەفدێکى پەروەردەىى کە پێک هاتبوون لە بەرێزان صابر حمد کانبى بەرێوەبەرى پەروەردەى دەشتى هەولێر
محسین عمر ولى سەرپەرشتیارى یەکەم
سەرپەرشتیاران ( خۆگر رەمزى – لقمان عبدالله – محمد عبدالکریم)
بایز عبدالله عبدالله محمود بەرێوەبەرى مەشق و راهێنان
گۆران احمد رسول لە بەرێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان
هەروەها بەرێزان ( مامۆستا عبدالقادر و مامۆستا فرمان)
سەردانى کۆمەڵگاکەمانىان کرد لەسەر داواى ستافى کارگێرى قوتابخانە، پۆلەکان و بەشە جیاجیاکانى کۆمەڵگایان بەسەر کردەووە. دەست خۆشى لە بەرپرسانى پەروەردەى شارى هەولێر دەکەین کە بەردەوام ئاگادارن لە کار و چالاکى و پرۆسەى پەروەردە و فێرکردن.