مەراسیمی ڕێزگرتن و هاوخەمی لەگەڵ خانەوادەی قوربانیانی کارەساتی ١٧ی ١١ی٢٠٢٢ ی شاری سلێمانی.

بەناوی خۆمان و دەستەی کارگێڕی و مامۆستا و قوتابییانی کۆمەڵگای نۆڤا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و قوربانیان دەکەین.

بە وەستان بە بێدەنگی و داگرتنی ئاڵا و پارچە میوزیکێک هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.