كۆبونه‌وه‌ی دایك و باوكان

بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی ئاستی زانستی و ڕەفتاریی قوتابییان و بەرەو پێشبردنیان،کۆمەڵگای نۆڤای ناحکومی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لەنێوان مامۆستایان و دەستەی کارگێڕی لەگەڵ دایک و باوکی قوتابییان.

کۆبوونەوەکە بە پێشکەشکردنی کورتە وتارێک لەلایەن بەڕێوەبەر دەستیپێکرد و باسکردنی کورتەیەک لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لەلایەن ڕێنماییکاری پەروەردەیی کۆمەڵگا و ئامادەبوونی لیژنەیەکی پزیشکی سەبارەت بە گەشە و کەموکوڕیەکانی جەستەیی منداڵانی لەخۆدەگرت.