بەڕێوەچوونی یادی مەولوود لە کۆمەڵگای پەروەردەیی نۆڤای ناحکومی.
بەبۆنەی هاتنی مانگی(ربیع الاول)و لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام(️ ﷴ ️ ﷺ )،پیرۆزبایی لەسەرجەم موسوڵمانانی جیهان دەکەین.
ئێمە وەک کۆمەڵگای نۆڤا ئەم یادە بەرز دەنرخێنین.
ئەنجامدانی چەند چالاکییەک و پێشکەشکردنی سروود و هۆنراوەی ئاینی لەلایەن قوتابییانەوە بەڕێوەچوو.هەروەها باسکردنی کورتەیەک لە ژیان و بوونی پێغەمبەری ئیسلام ️ (ﷴ ️ ﷺ)و ناساندنی بە قوتابییان.
لەکۆتاییدا شیرینی دابەشکرایە سەر قوتابییانی کۆمەڵگاکەمان.











