منداڵان،هەمیشە باجی هەڵەی گەورەکان دەدەن.
هەندێکیان بەبێ ئامادەبوون و ویستی دایک و باوک درووستبوون.بەڵام تازە کار لەکار ترازاوە.بەناچاری پەسەندی دەکەن.
دوای لەدایکبوونی،وەک جانتایەکی دەست،وەک مۆبایل، بۆ هەموو شوێنێک،بۆ هەموو دانیشتنێک ئامادەیە.
بێ ئاگا لەوەی کە بینینی هەندێک دیمەن، بیستنی هەندیک قسە و دەستەواژە،چەندین زیانی دەروونی لای منداڵەکە جێدەهێڵێت.
ئەمەش دەبێتە پرسیارێکی بێ وەڵام یاخود وەڵامێکی هەڵە.
تکایە ئاگاداری منداڵەکانتان بن..
