كۆمه‌لێك چالاكی له‌ خولی هاوینه‌ی كۆمه‌ڵگای نۆڤای ناحكومی

ئەنجامدانی چالاکییەک لەبارەی سڵاوکردن و خۆناساندن لەزمانی عەرەبیدا لەلایەن قوتابییانی خولی زمان.
ئامانجمان لە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە ئەوەیە کە قوتابییان بتوانن زمانی عەرەبی لە ژیانی ڕۆژانە و پیشەکانیاندا بە ڕەوانی بەکاربێنن.

پێشکەشکردنی سیمیناریک بۆ قوتابییانی پۆلی هەشتەم و نۆیەمی بنەڕەتی لەلایەن قوتابیی(دانیال) لەژێر ناونیشانی چۆنیەتی فێربوونی بەرنامەی مایکرۆسۆفت وۆرد. ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە ئاشنابوون و زیاتر فێربوونی بەرنامەکانی کۆمپیتەرە بۆ قوتابییە ئازیزەکان.

مرۆڤ هەمیشە ترسی لە هەنگاوی یەکەم هەبووە.بەڵام پیویستە بزانین کە درێژترین گەشتەکان لە یەکەم هەنگاو دەستپێدەکات.
ئەنجامدانی چالاکییەک لەنێوان مامۆستو قوتابییان لە وانەی بیرکاری بۆ قوتابییانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی سەبارەت بە ژماردن و ناسینەوەی ژمارەکان.
ئەنجامدانی چالاکییەکی خنجیلانە و پێشکەشکردنی بابەتی like & don’t like
لەلایەن قوتابییانی بەشداربووی خولی هاوینەی کۆمەڵگاکەمان و بەستنەوەی بە ژیانی ڕۆژانە

بەگفتوگۆکردنی بیرۆکەکان جگە لەوەی هاندانێکە بۆ فێربوونی گفتوگۆ و قسەکردن بە زمانی ئینگلیزی،لەهەمان کاتدا بەشداریکردنی قوتابییانە لە ڕۆژی بازاڕدا بۆ پێشکەوتن و هاندان بۆ درووستکردنی ژینگەیەکی تایبەت بە بازاڕکردن و فرۆشتنی کەل و پەل لەلایەن فرۆشیارانەوە بە شێوەی گرووپ.

بیرکاری ژیانە
هیچ ڕۆژێک تێناپەڕێنین بە بێ بەکارهێنانی یاساکانی بیرکاری
پێشکەشکردنی وانەی بیرکاری پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەشی سێیەم کە پێکهاتووە لەم بابەتانە:
هاوکێشەهێڵییەکان
لاری ڕاستەهێل
هاوکێشەی لاری یەکتربڕین
هاوکێشەی لاری خاڵ
گۆڕانی ڕاستەوانە
تەریب بوون و ئەستوون بوون
سیستەمی هاوکێشە هێڵییەکان
لەلایەن مامۆستای خاوەن ئەزموون بە بەکارهێنانی ڕێگای پرسیار و وەڵام،گفتوگۆ

ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە لەنێوان ئەکادیمیای گەڵەتەسەرای تورکی-لقی هەولێر و بەشداربوانی خولی تۆپی پێی کۆمەڵگای نۆڤا و بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەنێوان هەردوو لا.

ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ قوتابییانی بەشداربووی خولی هاوینە بۆ مۆزەخانەی ئالۆژین(مۆزەخانەی خەیاڵ).
ئامانجی ئەم گەشتە ڕەخساندنی کەشێکی خۆش بوو بۆ قوتابییان.
ئەمڕۆ چوارشەممە گەشتێکی زانستی بۆ قوتابییان لە شاری یاری لوپەلوپە ئەنجامدرا.
ئامانجی ئەم گەشتە ڕەخساندنی کەشێکی خۆش بوو بۆ قوتابیانی بەشداربووی خولی هاوینە.
گەشتێکی زانستی بۆ یانەی ئەسپ سواری هەولێر، بۆ قوتابیانی بەشداربوانی خولی هاوینە ئەنجامدرا.
ئامانجمان لەم گەشتە دڵخۆشکردنی قوتابیان و ڕەخساندنی کەشێکی شاد بوو بۆیان.هەروەها ئاشناکردنیان بە چالاکی ئەسپ سواری.
بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە شاری یاری هەپی کیدس زۆن بۆ قوتابییانی بەشداربووی خولی هاوینە ئەنجامدرا.
ئامانجی ئەم گەشتە ڕەخساندنی کەشێکی خۆش و پڕ جووڵە بوو بۆ قوتابیان.