ئەو هۆکارانەی کە کەسایەتیی منداڵەکەت، لاواز دەکەن.
۱.هەڕەشەکردن
هەڕەشەی لێ بکەیت بەوەی شکاتی دەکەیت لای باوکی، یان سزایەکی خراپی دەدەیت.
۲.بەراوردکردن
بەراوردی بکەیت بە خوشک و براکانی تری، یان هاوڕێ و هاوپۆلەکانی خۆی. ئەمە جگە لەوەی ڕقیش درووست دەکات، کەسایەتیی دەڕووخێنێت، کەسایەتی لاواز دەکات هەست بەکەمێتی دەکات.
۳.گاڵتەپێکردن
گاڵتەکردن بە شێوازەی قسەکردنی یان کاتێک کەقسە دەکات، وشەیەک بەکار دێنێت کە ئەو هێشتا ماناکانیان بەباشی نازانێت.
٤. نازناوی ناشیرین پێدان و عەیبگرتن لێی
وەک، قەڵەو، چاوبچووک، بچکۆل….هتد.
٥. قسەوتنی بەردەوام پێ
بەتایبەت ئەو قسانەی کە مانای نەرێنییان تێدایە.
٦. ڕەخنەگرتنی بەردەوام
بەتایبەت لەبەردەم میوان و هاوڕێ و خوشک و براکانی.
۷. لۆمەکردنی زۆر و سەرزەنشتکردنی
بەتایبەت ئەوەی کە دایکی پێی بڵێت: “تۆ هۆکاری ماندووبوونی من و تێکدانی ماڵیت.”
٨. هاوارکردن بەسەریدا
کە دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵێکی لاواز و ترسناک وبێمتمانە دەرچێت.
۹. زۆر ئەمرکردن بەسەریدا
بەشێوازی توند و عەسکەری، کە وا هەست دەکات هیچ ئازادییەکی نییە و هیچ بوارێکی بۆ گفتوگۆکردن نییە و وەرگرتنی ڕا و بۆچوونی بەلای کەسەوە گرنگ نییە.
۱۰. گومانی خراپ بردن پێی
وای لێ دەکات کە هەست بکات، توانای هیچ کار و فرمانێکی نییە و هیچ سوودێکی نییە بۆ هیچ کەس و خێزانەکەشی.
۱۱. پشتگوێخستنی دوای بوونی منداڵی دوو و سێیەم
یان فەزڵدانی برا و خوشکەکانی تری بەسەریدا، وای لێ دەکات کە هەست بکات کەسێکی نەویستراوە و کەس خۆشی ناوێت.
روناک بشیر عمر
ڕێنماییکاری پەروەردەی
