پەتای وەرزی
پەتایەكی وەرزییە و لە وەرزە ساردەكان (پایز و زستان) دا روودەدات. كە دەگوازرێتەوە بۆ كەسی نەخۆش لە ڕێگەی دەم، لوت، چاو. بەهۆی ڤایروسێكەوە توش دەبێت كە پێی دەوترێت (Rhino Virus) مرۆڤێك لەوانەیە لەساڵێكدا دوو بۆ سێ جار توشی پەتای وەرزی ببێت. بەگشتی نەخۆشییەكە ماوەی 7- 10 رۆژ دەخایانێت لەرێگەی هەواوە ڤایروسەكە بڵاو دەبیتەوە لە كەسێكی توشبوەوە لە كاتی قسەكردن و پژمین و كۆكەوە، هەروەها لەڕێگەی بەركەوتنی دەستەكانەوە وەك لە كاتی تەوقەكردندا.
لە چ كاتێكدا پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆر بكرێت؟
لە مناڵاندا لە كاتی ئەم نیشانانەی خوارەوەدا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زیاتر لە 38 پلە، بە تایبەت لە مناڵی ساوادا.
سەرئێشە .!،كۆكەی زۆر، ئازاری گوێ، كەمبوونەوەی هوشیاری نەخۆشەكە
رێگاكانی خۆپاراستن لە پەتای وەرزی
- دەست شوشتن.
- بەكارهێنانی كلێنكس بە تایبەت لەكاتی كۆكە و پژمەدا، وە فرێ دانیان لە شوێنی تایبەت و دەست شووشتن دوای فرێدان.
- بەكارنەهێنانی كەل و پەلی كەسانی توشبوو .
- نزیك نەبوونەوەی زۆر لەكەسی توشبوو
- پاكژراگرتنی كەلوپەلی ناوماڵ ( خاولی و چەرچەفی ) كەسی توشبوو.
- بایەخدان بە تەندروستی بە ئەنجامدانی وەرزش و خواردنی خۆراكی خاوین و تەندروست ، هەروەها پشوودان و مانەوە لە ماڵەوە لەكاتی توشبوون دا.
اسیا عونی انور
پەرستاری کۆمەڵگای نۆڤای ناحکومی
