تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی قوتابییانی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی،لەبابەتی زمانی کوردی

بەهەوڵ و ماندووبوونی بێوچان و سەرکەوتن بەسەر گشت ئاستەنگەکاندا، کۆمەڵگای پەروەردەیی نۆڤای ناحکومی توانی لەکۆی (٨٠) قوتابخانە پلەی (١٩)هەم لەسەر ئاستی پارێزگاکانی کوردستان بەدەست بێنێت، لە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی قوتابییانی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی،لەبابەتی زمانی کوردی. بەم بۆنەیەوە پیرۆزباییەکی گەرم لەخۆمان و مامۆستا و قوتابیی و بەخێوکارەکانیان دەکەین، کە هەموو کات دەست لەنێو دەست توانیومانە بەسەر هەورازە سەخت و دژوارەکاندا سەرکەوین. بەئومێدین بەدەستهێنانی ئەم پلە نایابە پەڕینەوەیێکی زانستی و ئەکادیمیانە بێت بۆ کارەکانی لەمەودواشمان.