ده‌سته‌ی دامـه‌زرێـنـه‌ی كــۆمــه‌ڵگــای پــه‌روه‌رده‌یی نــۆڤــای نــاحــكومـــی

کۆمەلگای نۆڤای ناحکومی ‎لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی (2020-2021) رێگاپێدراوە و مۆلەتی فەرمی هەیە.‎کۆمەڵگاکەمان پێکدێت لە (باخچەی منداڵان و قۆناغی بنەڕەتی و قۆناغی ئامادەیی) بۆ ساڵی یەکەمی خوێندن باخچەی منداڵان،قوتابی ته‌مه‌ن (چوار ساڵ و پێنج ساڵ)وه رگيراوه  لە قۆناغی بنەرەتی تەنها پۆلەکانی یەک  تاوەكو شەشەمى بنەڕەتی وەرگيراوه و ئه مساڵی خويندن (2022-2023) قۆناغى حه وت و هه شت و نۆ وه رده گيرێن .کۆمەڵگاکەمان له ئێستادا پێدەخاته دووەم ساڵى تەمەنى بەم تەمەنه بچووكەوه کێبڕکێی قوتابخانه ناحكوميەكانى كوردستان  دەكات و له ڕیزبه ندێكى باشدايه …

قوتابخانەی نۆڤا خەونيك بوو بيرۆكەیەک بوو،به بوونى چەندین كارمەندوو مامۆستای لێهاتوو و یەکگرتوو هاتە دروست بوون . ‎بيرۆکەکە لەلايەن بەڕێز( كاك سعد ) خاوەن پڕۆژەى نۆڤاو (مامۆستا ژيان) بەڕێوەبەرى نۆڤاوه دروست بوو.دواتر مامۆستا سامان  وەكو ياريدەدەرى كارگێڕى گشتى و كاك دلشاد وەک ديزاينەر و ژمێريار و بەڕێوەبەرى سۆشياڵ ميديا ئەندامی سەرە كى دەستەى دامەزرێنەرى كۆمەڵگاى نۆڤا بوون .کۆمەڵگاکە لەهه ولێر لە مانگی تەمموز7/7/2021له لايه ن وه زاره تى پەروەردەوە مۆڵەتی فه رمى وەرگرت  و کرایەوە بۆ دابینکردنی ئەو ستانداردە بەرزانەی خوێندن کە لە فەلسەفەی پەروەردەیی ڕاستدا هاتووە.بۆ دانیشتوانی شاری هه ولێرى خۆشه ويست .‎ نۆڤا يانى نوێگەرى، نۆڤا وشەیەکى لاتينيیه و به ماناى ئەستێرەیەک و ڕۆژێكى نوێ دێت کە زیادبوونی گەورەی لەناکاوی ڕووناکی نیشان دەدات .هه مووكات خه ونمان ئەوەيه ڕۆژێكى نوێ به ژيانى قوتابى ببەخشین و هه موو ڕۆژێك وانه يه كى نوێ فێرببێت‎.  ئەم بيرۆكه به‌ ماندووبوون و هيلاكى زۆرى ويست تاوه كو به وخاڵه گه يشتن و دامەزرێنەرانی گروپی قوتابخانە ئەو دیدگایەیان هەبوو کە بزانن کە مەرجێکی جەوهەری بۆ داهاتووی کوردستان دابینکردنی بەرزترین ئاستی خوێندن بوو کە لەبەردەستی منداڵانی ئەم وڵاتە مەزنەدایە. ‎ئەم دیدگایە بۆ ناوەندییەتی پەروەردە بۆ داهاتووی نەتەوەیەک وای لێکردن بەرەو ئیرادەیەکی بێ خۆپەرستانە هەنگاو بنێن و بەردەوام بن بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەک کە بنەمای دامەزرێنەری بنیاتنانی دامەزراوەیەکی پەروەردەیی و ئه كاديمى ، فێركردن و پێگەیاندنی منداڵانى وڵاته كه مان بە تيكه ڵكردنى ئه زموونى خۆمان و  هێنانی ئەزموونێکی پەروەردەیی ناوازە بۆ منداڵانی کوردستان کە بیانخاتە پێشەنگ و هەمیشە لە لووتکەدا بمێننەوە و ئەم دیدە بهێننە واقیع.له كۆمه ڵگادا سيسته مى ديموكراسى په روه رده ده كرێت بو ئه وه ى هه موو تاكێك ماف و ماندووبونى خۆى به يه كسانى وه رگرێت ئه نجوومه نێك دروست كراوه پێك دێت له :كاك سعد وه كو خاوه ن پڕۆژه، مامۆستا ژيان وه كو به ڕێوه به رىكۆمه ڵگا، مامۆستا سامان وه كو به ڕێوه به رى گشتى كارگێرى، كاك دلشاد ئه ندامى ئه نجومه ن (ديزاينه رو ژمێريار و به رێوه به ری سۆشيال ميديا)، مامۆستا مازن ياريده ده رى كۆمه ڵگا، ماموستا شه وبۆ ياريده ده رى كۆمه ڵگا، هه موو بڕيار و ڕێنماييه ك له لايه ن ئه و ئه نجومه نه ده درێت و دواتر بۆ سه رپرشتيارى بابه ته كانى  نۆڤا ده گوازريته وه له وانيشه وه بۆ مامۆستا وكارمه ندان.