وته‌ی به‌ڕێز ئاسیا عونی په‌رستاری كۆمه‌ڵگا

تاکێکی هۆشیار :واتا کۆمەڵگایەکی تەندروست قوتابی تەندروست
واتە خوێندنێکی سەرکەوتوو، کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو ، پەروەردەیەکی جوانتر. زەردەخەنە،ئاماژەیەکی سادەیە.بەڵام بۆ نەخۆش، پڕە لە مانا هاندانێکە بۆ زووتر چاکبوونەوە.بۆ هەستکردن بە باشبوون من وەک ڕێنماییکاری تەندروستی و پەرستاری کۆمەڵگای نۆڤای ناحکومی،ئامانجم پاراستن و باشترکردنی تەندروستی و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری تەندرووستی قوتابیەکانمە. ئەمەش لە ڕێگەی چارەسەرکردنی نەخۆشی و تیمارکردنی برین و نەهێشتنی ئازار لەڕێگەی دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی هۆکاری نەخۆشیەکان و پێشکەشکردن و هۆشیارکردنەوەی قوتابیانمان بۆ چۆنیەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان لەپێناو کۆمەڵگایەکی تەندرووست. ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە فێرخوازان تێبگەیەنین بەوەی بێ ترس و بێ شەرم ئەوەی پێویستە دەری ببڕن و بیزانن. هۆشداریدان بە قوتابییانم بەوەی کە پێویستە لەو هەل و مەرجەی ئێستادا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین،بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی تەندرووست بێتە کایەوە. بەهیوای تەندروستیەکی باش.