وته‌ی به‌ڕێز ( سعد رضا عمر ) خاوه‌نی پڕۆژه‌ی كــۆمـه‌ڵگــای پــه‌روه‌رده‌یی نــۆڤــای نــاحـكومــی

هەموو منداڵێک مافی پەروەردەیەکی دروستی هەیە، ئەمڕۆیەکی جیاواز بنیاتبنێ تاکو بەیانیەکی باشترت هەبێت ‎( هەموو منداڵێک مافی خوێندنی هەیە) ‎پەروەردە واتا بەدەستهێنانی جیهانێکی ئاشتی بۆ منداڵان. وەکو خاوەنی (کۆمەڵگای نۆڤای ناحکومی) ئامانجم پێگەیاندن و بنیادنانی پەروەردەیەکی تۆکمە و  فەراهەمکردنی ژینگەیەکی تەندرووستە بۆ فێرخوازان.نۆڤا ماڵێ ئێوەیە،ماڵی زانستخوازانە. ماڵی هەموومانە. ‎ئەرکی هەموومان لە دایک و باوک و مامۆستا و هەر کارمەندێکی ترە کە بە هاوکارییەوە برەو بە پێگەیاندنی منداڵان  فێرخوازان بدەین و دەستیان بگرین بەرەو لوتکە. ‎بۆچى په روه رده گرینگه؟ بۆچى(نۆڤا)م هەڵبژارد بۆ داهاتووی منداڵەکەم؟ ‎من به و پرسياره ده ست پێدەکەم هەوڵدەدەم وەڵامێكى گونجاوتان بده مه وه.‎‏‎ پەروەردە زۆر گرنگە بۆ گەشەپێدان.گەشەپێدانی تاکەکەس،  گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیوئابووری وڵاتەکەمان. ‎‏‎پەروەردە گرنگە بۆ ژیان.  جگە لەوەش هێز و پاڵنەری مێشکە  بۆ بیرکردنەوە. ‎‏‎یارمەتیدەرمانە لە بەدەستهێنانی کارامەیی و تەکنیکی نوێ. پەروەردە گرینگترین و پێویستترینە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری مرۆڤ.  ‎‏‎ئامانجمان ئه وه يه دواى ساڵانيك له نۆڤادا ‎‏‎به سه ركه وتنيكى نموونەیى،قوتابى بتوانێت پیشەیەکی باش ئازادی دارایی و پشتیوانی بـۆ خۆى خــوێندکارانى هاوه ڵــی ببه خشێت  لەگەڵ ڕەزامەندی دەروونی.  پەروەردەیيه كى باش يارمه تى فێرخوازان دەدات لە باشترکردنی توانای پەیوەندیکردنیان. بۆ نموونە قسەکردن و زمانی جەستەیان و چەندین توخم و توخمەکانی تریان لە سیستەمی پەیوەندیکردندا ئامادەن. ‎‏‎كۆمه ڵگاى نۆڤا یارمەتی خوێندکاران دەدات لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا کە لەم سەردەمەدابە به‌شێوەیەکی باشتر گەشەسەندن  و گۆڕانکاری خێرای بەسەردا دێت. له نۆڤادا هه موو ئامانجمان پەروەردەکردن و پێگەياندنى نەوەيەكى بيرمەند و ڕۆشنبيره کە بتوانێت داكۆكى له ماف و ئه ركەكانى خۆى بكات بەشێوەيەكى ئازادانه.‎نۆڤا ماڵى هەر منداڵێکی جیهان بە گشتی و کوردە بە تایبەتی کە ویستی فێربوون و پێگەیشتن لە ناخیدا هەبێت. سوپاس بو خوداى گه وره. سوپاس بۆ هه موو  مامۆستاو كاديرانى ماندوونەناسی نۆڤا کە نۆڤايان كرده ماڵێکی ئارام و متمانەپێکراو بۆ چەندين قوتابى و نەوەی وڵاتەکەم . ‎من شانازى به نۆڤا دەكەم.به ڵێنيش دەدەم کە بۆ هەمیشە لە جوڵەو چالاکی بەردەوامدا دەبم بۆ پێشکەشکردنی جوانترين و باشترينه كان به نۆڤا.  بۆ ئەوەی شوێن په نجه يه ك به جێبهێڵم له هزرو مێشكى نه وه ى داهاتوو . ‎له كۆتاييدا: ‎‏‎ هەموومان دەزانین پەروەردە توخمە سەرەکییەکەی ژیانی هەموو کەسێکە لەئەمڕۆدا. پەروەردە ئەو بەهایەی هەیە کە یارمەتیدەرە لە دروستکردنی مرۆڤانێكى بەنرخ و پڕ لەزانست. پەروەردە بۆ گەشەی ژیان بۆ هەمووان پێویستە. یەک بەهای هەیە بۆ هەمووان بە یەکسانی. هەموو کەسێک مافی فێربوونی هەیە. بەبێ پەروەردە، ژیان تا دوا ڕاددە قورس دەبێ. بەبێ پەروەردە نەتەوەیەک لە مەترسیدا دەبێ بنیادنان و دروستکردنی نەوەیەکی پێگەیشتوو و بە خزمەت پێویستی بە پەروەردەیەکی تۆکمە هەیە. ‎نۆڤا هه مووكات ماڵى گشت فێرخوازێکە و باوه شى كردۆته وه بۆ هه مووقوتابيه ك له هەر ڕەگەزو ئايين و ڕەنگێک بێت .