وته‌ی به‌ڕێز ( ژیان خسرۆ فهیم ) بــه‌ڕێــوه‌بــه‌ری كــۆمـه‌ڵگــای پــه‌روه‌رده‌یی نــۆڤــای نــاحـكومــی

ئەرستؤ ده ڵێت : ڕیشەی پەروەردە تاڵە، بەڵام میوەکەی شیرینە.  ‎بە بڕوای ئێمە پەروەردە یەکێکە لە نایابترین ڕێگاکان کە تاک دەتوانێت بە کاریبهێنێت بۆ باشترکردنی ژیان. پەروەردە بواری ئەوەمان پێ دەدات کە بتوانین بەرەنگاری  و کۆسپ و ئاستەنگیەکانی ژیان ببینەوە. چەند زیاتر زانیاری بە دەست بهێنێت ئەوەندە دەرفەتی تاک بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکان زیاتر دەبێت. ‎پەروەردە بەتەواوی کاریگەری لەسەر ژیانی تاک درووست دەکات بەتایبەت ئێستا لە سەدەی 21 دا کە سەدەی تەکنەلۆژیا و کرانەوەیە بەڕووی جیهان بینییەوە. ‎وەکو ئەندامێکی کۆمەڵگای نۆڤای ناحکومی،وەکو پەروەردەکارێک، باوەڕم بە توانای هەموو منداڵێک هەیە کە پەروەردەیەکی باشی هەبێت . ‎لەبەر ئەوەی پەروەردە باشترین چەکە بۆ گۆڕینی جیهان. ‎پەروەردە ڕێکارێکە بۆ فێربوون کە تێیدا زانین و لێهاتوویی و‎ خووەکان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێنەوە. جگە لەوەش پەروەردە بۆ گەشەسەندنی گشتی مرۆڤ پێویستە. بۆ نموونە گەشەسەندنی کەسی و کۆمەڵایەتی و هەروەها ئابووری وڵاتەکەیان ئەگەر باس لە گرنگی پەروەردە بکەین لە ژیانی ڕۆژانەماندا دەبێت دان بەوەدا بنێین کە ژیانی تاكه‌ كه‌سیمان باشتر دەکات و یارمەتیدەرە لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگاکان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بە پاراستنی هەمووان بە خۆمانەوە لە ڕووداوە زیانبەخش و چاوەڕواننەکراوەکان. ئامانجم پەروەردەکردنی نەوەیەکى ڕۆشنيرو ئازادە کە بتوانێت بە پێنووس،ماف و پێداویستییەکانی به‌ ‎ئازادی داوابكات. ‎ئامانجم ئەوەیە قوتابی فێربکەم جوان بنووسێت.جوان بيركاتەوە.وە بتوانێت بە ئازادی و بەوپەڕی متمانە بەخۆبوونەوە داوای مافەکانی بکات بە شێوەیەکی ديموكراسيانه. ‎قوتابیەکانم فێری تێگەیشتن بن لە وشەی پەروەردە.فێری ڕێزی مروڤ بوون و مرۆڤایەتی بن پێش وەرگرتنى زانست و زانيارى و فێربوونى كتێبەكانيان ‎من له نۆڤا پێش ئەوەى بەڕێوەربم ده بێت ‎قوتابيەکانم فێری بەرپرسياريەتى بکەم.نەک تەنها بە وشە.بەڵکو لە ڕووداو و پێشهاتە بچووکەکانی سەرەتای ژیانیان ئەو سامانە بەنرخە بەدەست بێنن و ئەزموونی بکەن. ‎(بەڕێوەبەر) ‎تەنیا ناوێک نیە وشەیەک نییە.بەڵکو ئەرکی پەروەردەکردن و پێگەیاندنی نەوەیەکت دەکەوێتە ئەستۆ. ئەمڕۆ من کۆمەڵگایەک بەڕێوە دەبەم بەڵام لەداهاتوودا،ڕەنگە تاکێکی ئەو کۆمەڵگایەی کە پێی دەگەینم نەتەوەیەک بەڕێوە ببات.وڵاتێک ئاوەدان بکاتەوە.دەوڵەت بەرەو پێش ببات و بتوانێت بە باشترین شێوە خزمەت بکات و لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بدرەوشێتەوە و بۆ هەمیشە ناوی بە زیندوویی بمێنێتەوە. ‎به‌ هه‌موو توانام هەوڵدەدەم ببمه‌ نموونەیەکی جوان نموونەیەکی باڵا لە هزرى هەر قوتابيەک وێنەیەکی جوان دروستبکەم و‎ خزمەتێک بە نیشتیمانی خۆم و کوردستانی خۆم بکەم. سه ركه وتن بۆ هه موو قوتابیەک بۆ هەموو زانستخوازێک.بەتایبەت منداڵان و نەوەی کوردستانەکەم.