وته‌ی به‌رێزان سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
- م. شوقی عثمان، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی به‌شی ئاماده‌یی، سه‌رۆكی لێژنه
- م. سیلار احمد، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی به‌شی باخچه‌ی منداڵان، ئه‌ندامی لێژنه
- م. قادر محمد، سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی به‌شی ئاماده‌یی، ئه‌ندامی لێژنه
په‌روه‌رده و فێركردن به‌ردی بناغه‌ی هه‌موو پێشكه‌وتن و گەشەسەندنێکە له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا، بۆیه گرینگه و پێویسته بایه‌خی زۆر به‌م بواره بده‌ین به پشت به ستن و فه‌راهه‌م كردنی گرینگ‌ترین شێواز و ئامرازە نوێیەکانی په‌یوه‌ست به‌م بواره ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندن و فێركردن، هۆیه‌كی سه‌لمێنراوه بۆ سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌كان له هه‌موو ڕووێهكهوه هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه تا ڕادده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی وڵاتان به هۆی كوالێتی به‌رزی خوێندنه‌وه به‌ره‌و لوتكه ده‌چێت. بۆیه ده‌توانین بڵێن سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن به گرینگ‌ترین ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی كرداری گه‌شه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و یاسایی داده‌نرێت .بۆیه پێویسته هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م پڕۆسه‌یه هاوسه‌نگ به ئاراسته‌ی هێڵی سه‌ره‌كی ته‌واو كاری‌دا بڕوات. ئاشكرایه ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له بواره جۆرا و جۆره‌كان بەهۆی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه بووه، په‌روه‌رده واتا سامانی مرۆیی و پێگه‌یاندنی مرۆڤه بۆ ژیان هه‌ر بۆیه به‌هۆی گرینگی فراوانی ئه‌م بواره هه‌موومان وه‌ك تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه به‌رپرسیارین له ئاراسته‌كردن و سەرخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه.