وته‌ی به‌ڕێز ( سامان رسول حسین ) بــه‌ڕێــوه‌بــه‌ری كــارگـێری كــۆمـه‌ڵگــای پــه‌روه‌رده‌یی نــۆڤــای نــاحـكومــی
به‌ناوى خوا ده‌ستمان به‌كاره‌كانمان كرد
یەكێك لە بنچینە گرینگەكانی بنیادنانی هاووڵاتیی باش، پەروەردە و پێگەیاندنه. په‌روه‌رده، پڕۆسه‌یه‌كى هه‌ره پێویسته بۆ ژیانى تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه به گشتى كه له په‌روه‌رده‌وه هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى بنیادنانى تاك و كۆمه‌ڵگه و ووڵات ده‌ست پێ ده‌كات. به دروشمى ( په‌روه‌رده ، په‌روه‌رده فێركردن و پێگه‌یاندن ) بڕیارماندا به دروستكردنى كۆمه‌ڵگایێكى په‌روه‌رده‌یی و به‌رنامه و پلانمان بۆ دارشت و به‌لێنمان به‌خوا و دایك و باوكان دا ڕۆله‌كانیان، قوتابیه خۆشه‌ویسته‌كانمان به نوێترین وپێشكه‌وتووترین فێربوون و فێركردنێكى سه‌رده‌میانه په‌روه‌رده بكه‌ین، كه له‌گه‌ڵ ئاین و داب و نه‌ریتى كۆمه‌ڵگاى كوردیمان هاوتابێت، و له‌گه‌ل ئه‌و پێشكه‌وتنه خێراى جیهان ڕێگا بكه‌ین. ئامانجی کۆمەڵگاى مرۆڤایەتی دورست کردن و پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار و پێشکەتووە ،به هۆى ئه‌و پێشكه‌وتنه خێراییه‌ى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى ژیانى گرته‌وه خوێندن و فێربوونیش به‌ده‌رنه‌بوو له‌م پێشكه‌وتنه، زۆر به‌ئاسانى له ئێستادا ده‌توانین ده‌ستمان به‌سه‌رجه‌م زانیاریه‌كان و نوێترین هه‌واڵ و زانیارى ڕۆژبێت ئه‌مه‌ش لایه‌نى خراپ و باشى هه‌یه و كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر ژیانى تاك و كۆمه‌ڵگا هه‌یه، ئێمه وه‌كو مامۆستا و په‌روه‌رده‌كار ئه‌ركى سه‌رشانمان گرانتر بووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى په‌روه‌رده‌كردنى نه‌وه‌یه‌كى نوێ و سه‌رده‌میانه و دوور له جیاكارى ڕه‌گه‌زى و ئاینى و نه‌ته‌وه‌ى، ئێمه‌ى كورد به‌درێژایى مێژوو باجى زۆرمان داوه، له سه‌ره‌تادا چۆن بتوانین له ناخى تاكه‌كان په‌روه‌رده‌یه‌كى ته‌ندروست و متوربه‌كراو به‌خۆشه‌ویستى خاك و نیشتمان و له ناخى منداڵه‌كان و قوتابییان چه‌كه‌ره بكه‌ین كه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیان ئه‌و هه‌سته گه‌وره‌تر بێت و نه‌توانێ هه‌رگیز ده‌ست به‌رداری بێت، به‌ڵكو زیاتر و زیاتر له ناخ و له هه‌ڵسوكه‌وت و له كردار و گوفتاری ڕه‌نگ بداته‌وه، له هه‌مانكاتیشدا بیكاته سه‌رمه‌شقی كاره‌كانى و نه‌وه دوای نه‌وه بتوانێ ئه‌و هه‌سته به جۆش و خرۆش و گه‌رم و گورییه‌وه بیگوازێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانى تر، وه‌كو ئه‌مانه‌تێكى مرۆڤایه‌تى و پێداویستى ژیان و سه‌ره‌تای په‌روه‌رده‌یه‌كى ته‌ندروست. بۆیه هه‌رده‌م په‌روه‌رده و فێركردن چه‌كێكى به‌هێز بووه بۆ بنیادنان و دروست كردنى شارستانیه‌ت و نه‌ته‌وه‌كان و هه‌ڵسانه‌وه‌ى میلله‌تان. ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه به‌كه‌سێك ده‌سپێردرێت كه پێ ده‌لێن ( مامۆستا ) مامۆستایان له‌هه‌موو وێستگەکانى ژیاندا لێپرسراویەتى گه‌وره‌یان له‌ئه‌ستۆدایه، كه بریتییه له گه‌یاندنی زانست و زانیاری و پێگه‌یاندنی نه‌وه دوای نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌و نیشتیمانه‌كه‌یان بكه‌ن. هەر بۆ ئەمەشە پێگه‌ی مامۆستا له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگا و خه‌ڵك ،مامۆستا به‌یه‌كێك له كۆڵه‌گه گرنگه‌كانی پڕۆسه‌ی په‌روه‌ردهو فێركردن داده‌نرێت، چونكه له‌ژێر ده‌ستی نه‌وه‌ى ئاینده پێ ڕاده‌گه‌ن كه له ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌ت به‌كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن ئه‌ركی مامۆستایان گرنگترە به به‌راورد به‌توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه، چونكه ئه‌ركی مامۆستا له‌زانكۆكان و ناوه‌نده‌كانى خوێندن بریتییه له به‌ره‌وپێشبردن و سه‌رخستنی زانست و مه‌عریفه بۆ دواڕۆژێ گەلەکەمان، له‌ئێستاشدا بە گڕو تینەوە ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ دەکەن و درێژە بە پڕۆسەى خوێندن دەدەن. گه‌وره شۆرشگێرى فه‌ره‌نسى (جۆرج دانتون) ده‌ڵێت (( دواى پارووه نان یه‌كه‌مین پێداویستى میلله‌تان په‌روه‌رده‌یه)) هه‌میشه په‌روه‌رده و فێركردن شكۆمه‌ندترین و پیرۆزترین پڕۆسه‌ن له سه‌ر گۆی زه‌وی و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته پاڵنه‌ر و سه‌رخستنى كۆی پرۆسه‌كانى تر‌ى ووڵات.
